Personal Website

Ashiqim Min, Roj Karim

Ashiqim Min (I am in Love) is one of my first poems that was used by the composer and singer Roj Karim. He produced a very romantic and beautiful song. Below is the lyrics and the video clip of the song.

عاشقم من

هێندەی ئێشی زامەکانم شێوەت ئەکەم لە گریانم

هێندەی زستانێکی خۆمان شەوم ساردەو هەراسانم

هێندە گریام، هێندە سوتام، هێندە بێ تۆ بەتەنها مام

هێندەی بڵێم مەرگی گیانم لاخۆشترە لەژیانم

ئەشک نەما لە چاوانما لە دووری تۆ تا نەیڕێژم

خەون نەما لە شەوانما لەگەڵ یادی تۆ نەینێژم

سۆزی ناوت، سەختی داوت، شەڕی جاربەجارەی چاوت

تاڵی نەهێشت لە دنیادا ئاشنای نەبم یا نەچێژم

لە سوچێکدا دیل کراوم خوێن بارانە هەردوو چاوم

بەهێمنی دەسوتێم و لە ناخەوە داگیرساوم

زامەکانت، نامەکانت، رەنگاو رەنگی خامەکانت

لە ناخمدا گوزەر ئەکەن، ئەوان ماون بۆیە ماوم.

عاشقم من، عاشقی تۆم، چاک ئەزانم

گەر بمەوێ تۆ لەبیرکەم قەت ناتوانم