Personal Website

Gharibi, Kurda

Gharibi (Homesick) is one of the closest poems to my heart and was written when I was in the United Kingdom. It was composed by Roj Karim and performed by the young singer Kurda. Below is the lyrics and the video clip of the song.

غەریبی

لەم وڵاتی غەریبیە بەستەی دڵم هەر ئازارە

نە جێژوانێک شارەزام و نە دۆستێکم وا لەم شارە

لەم وڵاتی غەریبیە دڵم هەردەم بریندارە

نە باخەکان دادم ئەداو نە ئەم روبارو کەنارە

من لە خاکی وڵاتێکم گەرچی هەموو شتێک جوانە

بەڵام دڵم چونکە فێرە لێرەش پیشەی هەر گریانە

لەوەتەی من ئەژیم لێرە شەو و رۆژم لێ گۆڕاوە

نە کەسێتیم وەک جارانەو نە هەستەکەی ئەوسام ماوە

لەوەتەی من ئەژیم لێرە وا هەست ئەکەم ئەچمە دواوە

هەر دەرگایەک رووی لێ ئەکەم لە بەردەمما داخراوە

تەنهایی من هێندە سەختە رۆژ لەگەڵ رۆژ ئەتوێمەوە

خەم و خەفەت ناخم ئەخواو بە دەردەوە ئەتلێمەوە

تەنهایی من هێندە سەختە وا خەریکە ئەسڕێمەوە

تەمەن هەموی لێرە ئەڕواو هەر چاوەڕێم کە بێمەوە